تا 6 مانگی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەموو ئێرانییەکان دەکوترێ

لێکۆڵەری ڤاکسینی کوو ئێران بەرەکەت وتی: تا 6 مانگی داهاتوو هەموو خەڵکی ئێران ڤاکسینیان بۆ دەکوترێ و خەڵک سەبارەت بە تەشەنەی نەخۆشییەکە ئاسوودە دەبن.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەسغەر عەبدولی لەم بارەوە وتی: هەر لە ڕۆژانی سەرەتای تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەوڵمان دا باشترین ڕێگای بەرەنگاری بدۆزینەوە و ئەوەش بەرهەم هێنانی ڤاکسین بوو کە پاش لێکدانەوە و پێداچوونەوەی زۆر، هەوڵ درا ڤاکسین بەرهەم بێت و بنێردرێتە نێو بازاڕەوە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاستی ڕێگری لە ڤاکسینی بەرەکەتدا 90لەسەدە، وتیشی: بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ڕێگری لە تووشبوون لەم ڤاکسینەدا لە جۆرە بیانییەکان باشترە و تەندروستی شارۆمەندان دابین دەکات.

ناوبراو داکۆکی کرد: تا 6 مانگی دیکە هەموو خەڵکی ئیران ڤاکسین دەکوتن و بە گشتی خەڵک لە بواری تووشبوون بەم نەخۆشییە ئاسوودە دەبن و نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند: تا ئەو کاتە ڕەچاو کردنی خاڵە تەندروستییەکان وەکوو دانانی دەمامک و پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان پێویستە.

News Code 38260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =