22184 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 195 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22184 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 195 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 87 هەزار و 161 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 523 هەزار و 263 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 135 هەزار و 60 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =