هۆشداریی گرووپە فەلەستینییەکان بە ئیسرائیل سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ مزگەوتی ئەقسا

گرووپە فەلەستینییەکان بە ناردنی پەیامێک سەبارەت بە دەستدرێژی زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژی یەکشەممە هۆشدارییان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەوم، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززە نیسبەت بە هەر جۆرە دەست درێژییەک بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هۆشدارییان دا.

گرووپەکانی بەرخۆدان لە پەیامێکدا بۆ ڕژێمی زایۆنی کە لە ڕێگای محەمەد عمادی نوێنەری قەتەر لە گەڵاڵەی ئاوەدان کردنەوەی غەززەوە راگەیێندرا، ڕایانگەیاند کە لە بەرانبەر دەست درێژی زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی عەقسا بێدەنگ نابن.

لە ئەو پەیامەدا هاتووە کە هەر جۆرە دەست درێژییەک بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا یان بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە لە حەوشەی مزگەوتی عەقسا دەبێتە هۆی ئاگرتێبەردانی ناوچەکە و دەست پێکردنی خوڵێکی نوێ لە پێکدادانەکان. گرووپە فەلەستینییەکان لە درێژەدا جەختیان کرد کە بەرخۆدان بۆ بەرگری لە پیرۆزییەکان ئەگەری هەیە هەر چرکەیەک دەست بە چەک ببێتەوە.

پەیامی گرووپە فەلەستینییەکان دوای ئەوە دێت کە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندبوو ئەمڕۆ یەکشەممە لە ساڵڕۆژی ئەوەی " لەناوبردنی هەیکەل" ناودێر کراوە، دەچنە ناو مزگەوتی ئەقسا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئیسرائیلییەکان هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسایان دەست پێکردووە.

News Code 38256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =