توشبوانى كۆرۆنا له‌هه‌رێمی کوردستان له‌ قۆناغێكى مه‌ترسیداردایه‌

توشبوانى كۆرۆنا له‌هه‌رێم له‌ قۆناغێكى مه‌ترسیداردایه‌و به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نزیكه‌ى له‌11% ئه‌وانه‌ى پشكنینیانكردوه‌ توشى كۆرۆنابوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا 8714 هاووڵاتى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنایانكردوه‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ 942كه‌س توشى كۆرۆنابوون كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ نزیكه‌ى 11% ئه‌وانه‌ى پشكنینیانكردوه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو ، هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 838كه‌س له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌و 6 هاووڵاتیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

پێشتریش چه‌ند جارێك به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایانگه‌یاند هه‌ركات توشبوانى كۆرۆنا گه‌شته‌ 10% ئه‌وانه‌ى پشكنینیانكردوه‌ ئه‌وا قۆناغه‌كه‌ قۆناغێكى مه‌ترسیدارى بڵاوبونه‌وه‌یه‌و ئه‌مرۆ نزیكه‌ى له‌11% ئه‌وانه‌ى پشكنینیانكردوه‌ توشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

News Code 38246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =