کوردستانییەکان 26 ملیار تمەن زەکاتیان داوە

سەرۆکی دایرەی زەکاتی کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی کوردستان ڕایگەیاند: لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ کوردستانییەکان 26 ملیار تمەن زەکاتیان داوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عوبەید لوتفی لەم بارەوە وتی: 26 ملیار تمەن زەکات لە ئاستی پارێزگا و لە 1138 گوند کۆ کراوەتەوە.

ئەو وتیشی: زەکاتی کۆ کراو لە ڕێگای یارمەتی دەرمانی بۆ 100 کەس، یارمەتی خوێندن بۆ 196 کەس، یارمەتی بۆ دابین کردنی 9 یەکە خانوو و 70 هەزار یارمەتی بۆ بژیوی ژیانی هەژاران سەرف کراوە.

ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە بەم پارەیە چەند مزگەوتیش نۆژەن کراوەتەوە، وتیشی: هەموو زەکاتی کۆکراو لە هەمان گوند یان شار و لە ژێر چاودێری خێرخوازان و کەسانی بڕواپێکراوی ئەو شوێنە سەرف کراوە.

News Code 38244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =