بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار,بەڕێوەبەری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی لوبنان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سیخوڕێکی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەی بقاعی ڕۆژاوایی لە باشووری لوبنان قۆڵبەست کراوە.
بە پێی ئەم هەواڵە لە بڵاوکراوەی بەڕێوەبەری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی لوبنان نووسراوە: هێزەکانی ئاسایش ئەم دواییانە کەسێکی لوبنانیان ناساند کە لە گەڵ رێکخراوەی هەواڵدەریی و سیخوڕی تێل ئاڤیڤ پێوەندی بووە.
هەروەها داکۆکی کراوە: پاش لێپرسینەوە, کەسی قۆڵبەست کراو دانی بەوەدا ناوە کە لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ داوای هاوکاری لە سیستەمەکانی ئاسایشی ڕژیمی زایۆنی کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی لوبنان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سیخوڕێکی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەی بقاعی ڕۆژاوایی لە باشووری لوبنان قۆڵبەست کراوە.
News Code 38223
بۆچوونی ئێوە