بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دانیشتوانی شارێک لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور تەرمی لاوێکیان دۆزییەوە کە بە گولە کوژرا بوو.
ئەم تەرمە هی کەسێک بە ناوی "مرهش الکفاش" بوو و لە نزیکی ڕووباری شار دۆزرایەوە. بە پێی ڕاگەیندراوی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ئەم کەسە پێوەندی بە هیچ حیزبێکەوە نەبووە و دوێنێ لە ماڵەکەی هاتۆتە دەرەوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
ئەم دواییانە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور کوشتن و ڕفاندن ڕووی لە زیاد بوون کردووە کە داعش بەرپرسیاریەتی ژمارەیەک لەوانەی لە ئەستۆ گرتووە بەڵام بەرپرسی ژمارەیەکیان تا ئێستا نادیارە.
بۆچوونی ئێوە