بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ئه‌نجامدا و تێیدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ، كه په‌یوه‌ندیی مێژویی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی نزیكن، هه‌روه‌ها باس له ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان كرا، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دژ به تیرۆر.
له درێژه‌ی گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جهختیكرایهوه له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و پێویستی ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه هاوبه‌شه‌كان، به‌تایبه‌تی تیرۆر و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر كه ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌ردو وڵات و ناوچه‌كه بشێوێنن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر له رێگه‌نه‌دان به گروپه تیرۆریستییه‌كان كرایه‌وه، تاوه‌كو بۆشاییه ئه‌منییه‌كان بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاره تاوانكارییهكانیان، چونكه هه‌ردو گه‌لی عێراق و سوریا به‌ده‌ست تاوانه قێزه‌ونه‌كانی تیرۆریستان ناڵاندویانه.
بۆچوونی ئێوە