کۆشکی سپی لەسەر درێژەی دانوستانەکان لەگەل ئێران جەخت دەکات

وتەبێژی کۆشکی سپی سەرەڕای ئەوەی کە پاگەندەی بێ بنەمای لە دژی ئێران لەسەر ڕفاندنی کەسێک، هێنایە ئاراوە، لە هەمان کاتدا لەسەر هەوڵی واشنتۆن بۆ درێژە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، وتەبێژی کۆشکی سپی وێڕای هێنانەئارای پاگەندەی بێ بنەما لە دژی ئێران، لەهەمان کاتدا لەسەر ئامادەیی واشنتۆن بۆ دریژەی دانوستانەکان لەگەڵ تاران بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی انڤۆکی جەختی کرد.

جێن ساکی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕۆژی چوارشەممەی خۆی بە هێنانە ئارای پاگەندەی بێ بنەما، وتی: دەوڵەتی جۆبایدن هەوڵی دەزگای هەواڵگری ئێران بۆ ڕفاندنی کەسەکان ئیدانە دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: لەهەمان کاتدا، هێشتا پێمان وایە کە بەشداری لە دانوستانەکان لە بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمەدایە و درێژە دەدەینە دانوستانەکان.

News Code 38205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =