بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "Jinha"، لەدوای بانگەوازەکەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەری سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان کوردانی سوریاو حکومەتی دیمەشق، لەئێستادا ئیدارەی خۆسەر پڕۆژەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئامادە دەکات.
ئیلهام ئەحمەد ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "مەسەدە" لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردوە، ئەنجومەنەکەیان پڕۆژەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ئامادە دەکات و مەرجەکانی دانوستانەکەش ئاشکرادەکات کەبەپێی ئەوە دەبێت سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە باکورو ڕۆژھەڵاتی سوریا بمێنێتەوە.
ئەندامەکەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، هەرچەندە مەرجی پێشوەختیان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا نییە، بەڵام پڕۆژەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردوە.
بۆچوونی ئێوە