ئەمریکا دەیەوێت حەشدی شەعبی بکاتە ئامانج

کارناسێکی کاروباری ئەمنیەتی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: ئەمریکا بە جووڵە نوێیەکانی خۆی لە عێراق بەدوای کردنە ئامانجی حەشدی شەعبییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عەلی وائلی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێراق سەبارەت بە پیلانگێڕی ئەمریکیەکان دژی گرووپی بەرخۆدانی حەشدی شەعبی لێدوانێکی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کارناسەی کاروباری ئەمنیەتییەی عێراقە لە ئەو پێوەندیەدا وتی: ئەمریکا بە جووڵە نوێیەکانی خۆی لە عێراق بەدوای کردنە ئامانجی حەشدی شەعبییە. وادایارە ئەمریکییەکان ئستاکە خەریکی پیلانگێڕییەکی نوێ دژی حەشدن.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی دەستەبەر کردنی هاتنەوەی داعشیەکان بۆ خاکی عێراقە. ئەمریکییەکان هەروەها بەدوای ئەوەن تا زیاتر لە عێراق بمێننەوە.

News Code 38169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha