ژیاننامەی حەزرەتی ئیمام جەواد(د.خ) گەنجترینی ئیمامەکان

محەمد بن عەلی بن مووسا ناسراو بە ئیمام جەواد و ئیمام محەمەد تەقی ئیمامی نۆهەمی شیعەکانە کە 17 ساڵ ئیمام بوو و لە تەمەنی 25 ساڵان شەهید کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەمەنی کەمی ئەو ئیمامە لە کاتی شەهید بوونی باوکیدا، بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لە سەحابەکانی ئیمام ڕەزا (د.خ)، لە ئیمام بوونیدا گومان بکەن؛ هەندیک کەس عەبدوڵڵا کوڕی مووسایان بە ئیمام دانا بەڵام زۆربەی خەڵک ئیمام بوونی محەمەد کوڕی عەلیان قبووڵ کرد.

ژیاننامەی حەزرەتی ئیمام جەواد(د.خ) گەنجترینی ئیمامەکان

پێوەندیی ئیمام جەواد لەگەڵ شیعەکان زیاتر لە ڕێگای پارێزەرەکانی و بە شێوەی نووسینی نامە ئەنجام دەدرا. لە سەردەمی ئیمام بوونی ئیمامی نۆهەمی شیعەکان، ئەهلی حەدیس، زەیدیە، واقفیە و غەلات چالاکیان هەبوو. ناوبراو شیعەکانی لە بیر و بڕوای ئەوان ئاگادار دەکردەوە و نوێژ کردن لە پشت سەری ئەوانی قەدەغە کردبوو.

گفتوگۆ زانستیەکانی ئیمام جەواد لەگەڵ زانیانی فرقە ئیسلامییەکان لە پرسە کەلامییەکان وەکوو پێگەی شێخەکان و پرسی فیقهی وەکوو سزای بڕینەوەی دەست و حەج، لە گفتوگۆوە بەناوباگنەکانی ئیمامەکان وەسف کراوە.

زانایانی ئەهلی سوننە، لە پێشەوای نۆهەمی شیعەکانی وەکوو زانایەکی ئایینی ڕێز دەگرن. هەندێک لە ئەو کەسایەتیانە، کەسایەتیی زانستی ئیمام جەوادی زۆر بەرز وەسف کردووە و خۆشەویستیی ناوبراو لەلایە مەعموون بۆ هۆکاری زانستی و مەعنەوی ناوبراو لە منداڵیدا دەگەڕێننەوە. ئەوان هەروەها لە سەرتربوونی محەمەد کوڕی عەلی لە تایبەتمەندییەکانی دیکە وەکوو دەسباوی، دووری لە گوناهەوە قسە دەکەن.

بۆ نموونە ئیبن تیمیە ناسراو بوونی ئەو ئیمام بە جەوادی بە هۆی دەسباوی و گەورەییەوە دەزانێت.

بە پێی گێڕانەوە شێخ موفید، ئیمام جەواد چوار منداڵ بە ناوەکانی عەلی، مووسا، فاتمە و ئیمامەی هەبووە.

News Code 38149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =