حەشدی شەعبی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق دەستەبەر دەکات

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق دەستەبەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەیادین، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئازاد کردنی شاری موسڵ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بو گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی رێکخراوی حەشد لە ئەو بەیاننامەی ڕایگەیاندووە: ئازاد کردنی شاری موسڵ دەسپێکێک بۆ کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق بوو. حەشدی شەعبی دەستەبەرکەری ئاشتی و سەقامگیری لە خاکی عێراقە.

فالح فەیاز لە ئەو بەیاننامەدا هەروەها نووسیویە: حەشدی شەعبی لە درێژایی ساڵانی ڕابردوو بەردەوام پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بووە و لەمەودواش هەر درێژە دەداتە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی خۆی.

نابراو دەمێک لەمەو پێشیش وتبووی: حەشد لقێکی سەربازی گرینگ لە عێراقە و گەلی عێراقیش ناوکەی سەرەکی حەشدیش گەلی عێراقە. حەشدی شەعبی لە دهاتوودا پاڵپشتی لە سەروەریی نەتەوەیی عێراق دەستەبەر دەکات. هەموو عێراقییەکان ئەبێ حەشدی شەعبی بپارێزن و پارێزوانی لێوە بکەن.

News Code 38147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =