بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕووسیا، لەگەڵ یارمەتی گەیاندن بە سووریا لە ڕێگای ڕێڕەوی بابولهەوی لە سنووری تورکیا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە ڕێککەوتووە.
سەرەڕای ئەوە، ڕێڕەوی سنووری یەعرووبییەی عێراق کە لایەنێکی دیکەی لە سووریایە و لە کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریایە هەر دوای تێپەڕینی یەک ساڵ داخراو ماوەتەوە تا کوردەکانی سووریا بێ بەری ببن لە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی یارمەتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان. چین و ڕووسیا ساڵی ڕابردوو دەنگدان بۆ درێژەی چالاکییەکان لە ئەو ڕێڕەوەیان وێتۆ کرد.
لە ئەو پێوەندییەدا ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەکان ئەنجومەنی ئاسایشیان خستە بەر ڕەخنەوە و دەیوید میلیباند لە کومیتەی ڕزگاری نێودەوڵەتییەوە لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەنجومەنی ئاسایش جارێکی دیکە لە پێوەندی لەگەڵ ژیانی خەڵکی کوردستانی سووریا شکستی هێناوە. ئەوان لە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بێ بەرین.
بۆچوونی ئێوە