ڕۆژانە 500 هەزار کەس لە ئێران ڤاکسێنی کۆڕۆنا وەردەگرن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەم ئامادەییە هەیە کە ڕۆژانە 500 هەزار کەس لە خەڵکی ئێران ڤاکسێنی کۆڕۆنایان بۆ بکوترێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەمە لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەرەنگاریی کۆڕۆنا وتی: نزیک بە 17 مانگە خەڵکی ئێران گیرۆدەی ڤایرۆسی مەترسیداری کۆڕۆنا بوونە و ئێستا ڤایرۆسی هێندی مەترسیدار لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئێرانەوە هاتوون.

دەتوانین ڕۆژانە 500 هەزار کەس ڤاکسێنە بکەین

ڕۆحانی زیادی کرد کە ئێمە لە ئێران 60 ملیۆن کەس باڵای 18 ساڵ تەمەنمان هەیە کە دەبێ نزیک بە 70 لەسەدیان ڤاکسێنە بکرێن تا زنجیرەکە بپچڕێت وتا زیاتر لە 40 ملیۆن کەس دەبێ ڤاکسێنیان بۆ بکوترێت.

وتیشی : ئامادەیی ئەوە هەیە کە ڕۆژانە تا 500 هەزار کەس لە خەڵک ڤاکسێنە بکرێنەوە.

News Code 38134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha