کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان پەیامێکە بۆ کوردەکانی سوریا

ئەلکساندر لاورنتیف نوێنەری تایبەتی پووتین لە کاروباری سوریا وتی: ئەوەی ئێستا لە ئەفغانستان روویداوە و ئەمریکا لەناکاو هێزەکانی کشاندۆتەوە دەتوانێ بۆ کوردی سووریاش ڕووبدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاورنتیف وتی: کوردەکانی سوریا لە ئێستادا لە گەڵ ئەمریکا هاوکاری دەکەن و پشتیان بە ئەمریکا بەستووە لە ناوچەکانی باکووری سووریا و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕەنگە ئەمریکا لەناکاو هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.

ئەوەشی وت کە ئەوەی ئێستا لە ئەفغانستان خەریکە ڕوودات پەیامێکی ڕوونە بە کوردەکانی سووریا و ئێمە هەمیشە وتوومانە دەبێ کوردەکان لە گەڵ دیمەشق دانوستان وگفتوگۆ بکەن و بگەنە ڕێگاچارەیەک کە بۆ هەر دوولا بە قازانج بێت.

News Code 38132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha