بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە زۆر نیگەرانی هێرشەکانی ئەم دواییە دژی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی عێراق و سووریایە.
لە ڕاستیدا ڕۆژی چوارشەممە دیپلۆمات و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا هێرشێ مووشەکی و فڕۆکەییان کرایە سەر. لە ئەو هێرشانە لانیکەم 14 مووشەک بەر بنکەی ئاسمانی عێراق کە سەربازانی ئەمریکای تێدایە کەوت کە بە هۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
سەرەڕای ئەوەی کە هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە، جان کۆربی وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: ئەوان خەریکی بەکارهێنانی چەکی مەترسیدارن. ئەوە هەڕەشەیەکی جیدییە.
دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سنووری عێراق و سووریا کە بووە هۆی کوژرانی چوار هێزی حەشدی شەعبی، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەڵێنیان دا کە تۆڵەی ئەو هێرشە بکەنەوە. لەلایەکی تریشەوە ئێرانیش بە ئیدانە کردنی ئەو هێرشانە لەلایەن ئەمریاکوە، هەر جۆرە تۆمەتێک بۆ پاڵپشتی کردنی هێرشەکانی ئەم دواییە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق و سووریای بە توندی رەت کردەوە.
بۆچوونی ئێوە