ئاسایشی عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكن لە ئاسایشی ئێران

كونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئاسایشی عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكن لە ئاسایشی ئێمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی شووشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەسەر پرسی تۆمەتباركردنیان بە هێرشەكانی سەرهەوڵیر وەڵامی ڕۆژنامەنوسانی دایەوە و رایگەیاند، بە تەواوەتی ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوە و هیچ پەیوەندیەكمان پێیانەوە نییە.

كونسوڵی ئێران لە سلێمانی روونیشکردەوە، ئاسایشی عێراق و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكن لە ئاسایشی ئێمە، ئاسایشی ئێمە پەیوەندییان بە یەكەوە هەیە و هەر جۆرە نا سەقامگیرییەك لە عێراق دەبێتە هۆی نا سەقامگیری لە ئێران و بەپێچەوانەشەوە هەر نا سەقامگیری لە ئێران دەبێتە هۆی نا ئارامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و هیوادارین بە حیكمەت و بڕیاری بەرپرسانی هەردوولا، بینەری ناسەقامگیری بە تایبەت لە سنوورەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان نەبین.

شوشتەری ئەوەشى خستەڕوو، هەندێك هێرش و كردەوەی توندوتیژی لە سنوورەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان دەبینن، كە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەنجام دەدرێن، كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و هیوای خواست، بە بڕیاری بەرپرسانی هەرێم، هیچ نائەمنییەك لە سنوورەكانی دوو وڵات و لە خاكی دوو وڵاتدا نەبینن.

News Code 38096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =