پەیوەندی تەلەفۆنیی بەشار ئەسەد و سەرۆک‌کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران

سەرۆک کۆماری سووریا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری هەڵب ژێردراوی ئێران سەرکەوتنی ناوبراوی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئسی سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پیرۆزبایی کرد.

بەشار ئەسەد بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بە مەبەستی پێشکەوتنی زیاتر و درێژەی ڕێگای دەستکەوتەکان لە هەموو بوارەکان هیوای سەرکەوتنی خواست.

ورە و بڕیاری دوو لایەنەکە بۆ بەردەوام بوونی هاوکاری بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە دوولایەنەکان لە هەموو بوارەکان و درێژەی داهوستان و گفتوگۆکان لەسەر پرسە گرینگە هاوبەشەکان لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی لەسەر کرا.

News Code 38083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =