چەکدارێکی داعشی ویستوویەتی  هێرشێ تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدات

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی "چه‌كدارێكی داعش"ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پیلان و به‌رنامه‌ی هه‌بوه‌ هێرشبكاته‌ سه‌ر دژه‌ تیرۆر له‌ هه‌ولێر و ئاسایشی پایته‌ختی هه‌رێم بشێوێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانی تیرۆرستێكی داعشی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت "تیرۆرستانی داعش پیلانی هێرشكردنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆری هه‌ولێریان دانابو"، به‌ئامانجی ده‌ربازكردنی گیراوانی داعش له‌زیندان و نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، تیرۆرسته‌كه‌ كه‌ ناوی "سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام"ه‌ و به‌ هه‌وڵ و چاوكراوه‌یی تیمه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، له‌ دانپێدانانه‌كانیدا باس له‌وه‌ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه‌ هه‌بوه‌ و خودی خه‌لیفه‌ی داعش رایسپاردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر.

چەکدارێکی داعشی ویستوویەتی  هێرشێ تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدات

News Code 38080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =