کچە وەرزشوانێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران کرا

فاتمە مەخدوومی خانمە یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەلایەن کادیری تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژێر 20 ساڵانی ئێرانەوە بانگهێشتی ئوردووی ئامادەیی ئەو هەڵبڤژاردە لە تاران کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ڕاگەیاندنی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خانمانی ژێر 20 ساڵی ئێران لە ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی پووشپەڕ تا شەممە 19 ی پووشپەڕ لە ئاکادیمیای هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێتاران بەڕێوە دەچێت.

مریەم ئازموون سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی خانمانی ژێر 20 ساڵ ناوی 24 یاریزانی بەناوبانگی لە پارێزگاکانی سەرتاسەری ئێران بۆ بەشداری لە یەکەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەیی خانمان ڕاگەیاند.

بە پێی ئەو لیستە، فاتمە مەخدوومی خانمە یاریزانی تۆپی پێی کوردستانیش کە پێشینەی بەشداری لە خولی نایابی ئێران و هەروەها بەشداری لە چەندین خولی کێبڕکێ و تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی لە کارنامەی ورزشی خۆی هەیە، بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگهێشت کراوە.

شیاوی باسە خانمانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ژێر 20 ساڵی ئێران راهێنانەکانی خۆیی لە ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی پووشپەڕەوە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە ئاکادیمیای نەتەوەیی تۆپی پێ بە میوانداری تاران لە نێو چاوەدێری کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بەڕێوە دەچێت.

News Code 38077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =