ئەمساڵ حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بەڕێوە دەچێت

فەرمانداری سەقز وتی: حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، ئەمساڵ لە ئەو شارە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کامیل کەریمیان ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە ناوخۆییە لە ئاستی وڵات بە هەوڵ وەزارەتی فەرهەنگ، ئیدارەی پارێزگا، فەرمانداری، شۆرا و شارەوانی سەقز، ئیدارەی گشت یفەرهەنگ و ئیرشاد، ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان و حەوزەی هونەری شانۆ، پاییزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو لە درێژەدا لە سەر هەوڵی هونەرمەندان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کوالێتی شانۆی کوردی وەکوو برەندی ئەو شارە و پارێزگا، بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵەکانی شانۆنامە نووسی، لەبەرچاو گرتنی بودجە لە ڕۆژژمێری فێستیڤاڵەکانی وەزارەت یفەرهەنگ و ئیرشاد و چالاک بوونی دەبیرخانەی فێستیڤاڵ لە ماوەی ساڵدا جەختی کرد.

شازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی لە سەقز بە ئامادە بوونی 9 گرووپی ناوخۆیی و 2 گرووپی بیانی لە سێ هۆڵی 288 لەسی، هۆڵی پلاتۆ بە 40 کورسی و هۆڵی ژمارە 2ی ئیرشاد بە 130 کەسەوە بەڕێوە چوو.

News Code 38071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =