هێرشەکانی توركیا زیانێكی زۆری لە جووتیارانی كانی ماسێ داوە

بەهۆی شەڕی چەکدارانی پەکەکە و بۆردومانی سوپای تورکیا، داهاتی 16 گوندی سنووری شاره‌دێی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی سووتان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربەست سەبری، بەڕێوبەری شاره‌دێی کانی ماسێ ڕاگەیاند، لەماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیاوە، زیاتر لە 11 هه‌زار دۆنم لە باخ و موڵکی هاووڵاتیانی ناوچەکە سووتاون، بەمەش زەرەر و زیانی زۆری ماددی بەر ناوچەکە کەوتووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گوندەکانی (کێستە، ئێکمالێ، هێسێ، مێرگا، جی یا، خرابەی، ئاسهێ، دەرگەلا سەیدا، ریبارکێ، قۆمریێ، ئەدنێ، دێشیش، سەرەرۆ، چەلکا نەسارا، چەلکا موسولمانان و گوندی هرۆرێ) تووشی زیانێكی زۆر بوون، زۆربەی داهاتەکانی ئەم گوندانە بەهۆی شەڕەکەوە سووتان، کە بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکانیان دەرکەوتووە، کە بڕی زیاتر لە 6 ملیار دینار جووتیارانی ناوچەکە زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی کەمتر لە دوومانگدا 7 گوندی سنووری شاره‌دێكه‌ بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا چۆڵکراون و چەند هاووڵاتییه‌کیش بریندار بوون.

News Code 38064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =