زیاتر لە 135 هەزار ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە کوردستان کوتراوە

جێگری کاروباری تەندروستی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: تا ئێستا 135 هەزار و 288 ژەم ڤاکسین لە پارێزگا لە گرووپە مەبەستەکان کوتراوە کە بەشێکی هی ژەمی دووهەم بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری ڕایگەیاند: 66 هەزار و 723 کەس تا ئێستا ئەو ژەمەیان لە پارێزگا وەرگرتووە و ژمارەیەک لە ئەوانیش هەر 2 نۆرەکەیان کوتاوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هیچ پێکوتەیەک سەداسەد کەسەکان لە بەرانبەر کۆرۆناوە ناپارێزێت وتی کە کەسانێک ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، هەر دەبێ دەمامک ببەستن چونکوو کاتێک کە سەدا 80 ی خەڵک کوتران ئیمەنی دروست دەبێت.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێژەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان وتی: زیاتر لە 34 هەزار ژەم ڤاکسین ئێستا لە پارێزگا هەیە کە خەریکی کوتانی گرووپەکانی ئامانجین.

News Code 38061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =