کڵاوێک کە ئەمریکا کردیەسەر کوردەکانی سووریا

گۆڤاری مۆدێڕن دیمۆکراسی نووسی: کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا فریویان خوارد و لە ەڕ دژی داعش گیانفیداییان کرد بەڵام هەر بەڵێنە بێ سەرەنجامکانی ئەمریکا، کوردەکانی لە ئەو وڵاتە خستووەتە پەراوێزەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری مۆدێڕن دیمۆکراسی لە شرۆڤەیەکدا لەسەر دۆخی کوردەکانی سووریا نووسی: ئێستا کوردەکانی سووریا بۆ مانەوەیان، لەگەڵ تورکیا، تیرۆریستەکان و هاوپەیمانە عەرەبەکانیان ئەبێ شەڕ بکەن.

ئەو گۆڤارە ئەمریکا و لە سەروویانەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە هۆکاری دۆخی ئێستای کودەکانی سووریا دەزانێت و نووسیویە ئەمریکا بەڵێنی پاڵپشتی لە کوردەکانی دا بەڵام لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا کە بووە هۆی لەدەست دانی بەشێکی بەربڵاو لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان، پشتیانی بەردا.

لە درێژەدا ئاماژە کراوە کە کوردەکان دوای سەرکەوتن لە شەڕ دژی داعش، بەشێکی گەورە لە ناوچە زۆربە عەرەب نشینەکانی سووریاشیان کۆنترۆڵ کرد و هەوڵی پێکهێنانی ئیدارەی خۆسەریان دا و هاوکاری لەگەڵ چەند وڵاتی ڕۆژاوایی و هەروەها چەند ڕێکخراوی نێودەوڵەتییان دەست پێکرد.

ئەو گۆڤارە لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر کەم کردنەوەی پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا و نووسی: کاتێک کە هاوکێشی هێزەکان لە قازانجی کوردەکان گۆڕدرا، تورکیا نیسبەت بە ئە وپرسە هەستیار بووە و ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لەگەڵ کوردەکانی گرتە پێش و ئەمریکاش بڕایری دا لەگەڵ تورکیا وەکوو هاوپەیمانی ناتۆی خۆی، بەرەوڕوو نەبێتەوە و هاوپەیمانە کوردەکەی خۆی بە تەنیا بهێڵێتەوە.

مۆدێڕن دیمۆکراسی کوردەکانی سووریای ئامێرێک بۆ بەدی هاتنی بەرژەوەندی ئەمریکا لە سووریا وەسف کردووە و نووسی: کوردەکان بە کەمترین پاڵپشتییەوە، ئەو ئەرکەی کە ئەمریکا پێیانی سپاردبوو، ئەنجام دا بەڵام ئەمریکا لە نیوەی ڕێگا بە تەنیایانی هێشت و ئێستاک کوردەکان لە گۆشەیەک لە سووریا گیریان خواردووە و ئێستاکەش لەگەڵ مەترسیی هێرشی دووبارەی تورکیا و ناڕەزایەتی عەرەبە هاوپەیمانەکانی خۆیان بەرەوڕوون.

News Code 38058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =