شەڕێکی گشت گیر لە عێراق دژی ئەمریکا پێویستە

لە حاڵێکدا کە گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بڕیاری خۆیانیان بۆ دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە خاکی خۆیان داوە؛ وادیارە کە واشنتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی لە عێراق کات دەکوژێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی بەرخۆدان شەهید بوون، شەپۆلی هەڕەشەی گرووپەکانی بەرخۆدان دژی واشنتۆن زیاتر لە ڕابردوو زیادی کردووە. بە پێیە، گرووپەکانی بەرخۆدان بە گشتی لەسەر چوونە دەرەوەی خیراتری هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق جەختیان کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا، عەباس زاملی نوێنەری سەر بە فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق وتی: هێزەکانی ئەمریکا یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ناپارێزن و هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەل دەوڵەتی عێراق نییە. ناوبراو زیادی کرد: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نایاساییە. دەوڵەتیش ئەرکیەتی پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق جێبەجێ بکات و پەرلەمان لە سەر پەسەند کراوەکەی خۆی جەختی هەیە.

کارناسان و چاوەدێرانی سیاسی لەسەر پێکهاتنی بەرەیەکی بەرخۆدانی بەربڵاو لە بەرانبەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جەختیان هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لە درێژەدا وتیشی: دۆخی ناوخۆیی لە عێراق بە بۆنەی درێژەی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکاوە هەر سەقامگیر نابێت. دەوڵەت ئەبێ خێرا پەسەندکراوی پەرلەمان جێبەجێ بکات. لەلایەن تریشەوە ئەحمەد عەبدولسادە شرۆڤەکار و کارناسی پرسە سیاسییەکانی عێراقیش لەو بارەوە چەند بابەتێکی هێنایە ئاراوە و لەسەر پێویست بوونی پێکهێنانی بەرخۆدانێکی بەربڵاو لە بەرانبەر ئەمریکییەکان جەختی کرد.

ئەو شرۆڤەکارەی پرسە سیاسیەکانی عێراق لە لێدوانێکدا داکۆکی کرد: بۆ ئەوەی کە ئیدی داگیرکەرانی ئەمریکی دژی هێزەکانی حەشد جەنایەتێک نەکەن پێویستە شەڕێکی گشت گیر دژیان لە عێراق دەست پێبکات. ئەو شەڕە گشت گیرە لە ڕاستیدا ئەبوایە دەستبەجێ دوای هەوڵەکەی ئەمریکا لە تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستی پێکردبا. ئەگەر ئەو شەڕە دژی داگیرکەران نەکرێت، ئەوان درێژە دەدەنە جەنایەتەکانیان دژی هێزەکانی حەشد.

ئەو کارناسە عێراقییە زیادی کرد: ئەبێ کارێک بکرێت ئەمریکییەکان خۆیان لە عێراق هەڵبێن. لە هەمان حاڵدا، هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتحیش لە لێدوانێکدا لەسەر پێویست بوونی دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتە جەختی کرد. ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح وتیشی: تا کاتێک کە داگیرکەرە بیانییەکان لە خاکی عێراق ئامادە بن، ئاوەدانی بە وڵاتەوە نابینین. بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق نایاساییە.

بە پێی ئەو بابەتانە کە خرایە بەر باسەوە، دیارە کە دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق خراوەتە ڕیزی کارەکانی گرووپەکانی بەرخۆدانەوە.

هێرشی بەردەوام بۆ سەر کاروانی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا پەیامێکی قایم بۆ ئەوانە بۆ کشانەوەیان لە خاکی عێراق.

بەرز بوونەوەی ناڕەزایەتی ڕێبەرانی گرووپە سیاسییەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا هاوکات بووە لەگەڵ توند بوونەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئەو داگیرکەرانە. دوای هێرشەکانی بەربەیانی هەینی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و عێراق، کاروانە لۆجستیکییەکانی سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کرانە ئامانج. لە هەمان پێوەندیدا، تەنیا لە ڕۆژی ڕابردوودا 2 کاروانی سەربازی ئەمریکا لە شاری حلە و پارێزگای سەلاحەدین کراونەتە ئامانج.

کەواتە، وادیارە کە ئەمریکییەکان پەیامی پتەوی هێزەکانی بەرخۆدانیان سەبارەت بە بەردەوام بوونی نایاساییان لە خاکی عێراق وەرگرتووە. هەر بۆیە دوایین ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکات کە ئەمریکا بۆ کشانەوەی 2 هەزار هێزی سەربازیی خۆی لە عێراق داوای مۆڵەتی کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا، نەسر شمری جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا وتیشی: ئەمریکییەکان ئێستا هەوڵ دەدەن تا بە کەمترین خەسارەوە لە عێراق دەربچن. ئەوان ڕایانگەیاندووە کە بۆ چوونە دەرەوەی 2000 هێزی خۆی لە عێراق ماوەی پێویستە. ئێمە ئەو داواکارییە بە کوشتنی کات دەزانین. ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: داواکری گرووپەکانی بەرخۆدان دیارە. بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نایاساییە و گرووپەکانی بەرخۆدان توانی دەرکردنیانی هەیە.

ئاشکرایە کە بەردەوام بوونی ئەوان لە عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی کە خەساری قورسیان لەلایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە بەر کەوێت.

کەواتە، ئەوەی کە دیارە ئەوەیە کە ئەمریکییەکان پەیامی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراقیان وەرگرتووە بەڵام هەر بۆ چوونە دەرەوەیان کە خاکی ئەو وڵاتە بەدوای کشتن و بەفیڕۆدانی کاتن. بەم حاڵەوە، بەرپرسانی واشنتۆن خۆیان باش دەزانن کە لە ئەگەری بەردەوام بوونیان لە خاکی عێراق خەساری قورسیان بەردەکەوێت ؛ بەرەیەک لە ئێستالە بەدوای تۆڵە کردنەوەی خوێنی شەهیدانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی عێراق و سووریایە.

ماوەیەک لەمەوپێشیش ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی ڤەرخۆدانی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکییەکان کرد. لەهەمان پێوەندیدا، ناوبراو بە ئاماژە بە شەهید بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق، جەختی کرد: ئێمە سوێندمان خواردووە کە تۆڵە ئازیزانمان بکەینەوە. ئەوە ئێمەین کە کات و شوێنی وەڵامەکە دیاری دەکەین.

لە هەر حاڵدا، ئێستاکە بڕیاری گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەیان زیاتر لە هەر کاتێکی تر پتەوە. زنجیرە هەڵوێستە سیاسییەکانی ڕێبەرانی بەرخۆدان لە پاڵ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژی کاروانە لۆجستیکەکانی ئەمریکا خۆی بە تەنیا نیشانەی ئەو پاگەندەیەیە. ئێستا ئەمریکییەکان زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە عێراق هەست بە مەترسی دەکەن. ئەوە مەترسییەکە کە بەرخۆدان بە هێزی خۆیەوە خستووەیەتە سەر واشنتۆن.

News Code 38056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =