12 وڵات خوازیاری ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنان

سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی وەزارەتی تەندروستی وتی: بە پێی سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا، ئێستا 12 وڵات خوازیاری پێکوتەی ئێرانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر محەمەدڕەزا شانەساز، جێگری وەزیر و سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی وەزارەتی تەندروستی لە کۆبوونەوەیەکدا وتی: بەرهەمهێنانی ڤاکسین شانازیەکە بۆ ئێران و ئێستاکە ئێمە لە ڕیزی بەرهەمهێنەرانی ڤاکسینین. پێکوتە ئێرانییەکان، بەرهەمی هەوڵی 16 مانگی ڕابردوو هەموو بەشەکانی وڵاتە.

بە وتەی ناوبراو، لە پرسی هاوردە کردنیش ڕکابەریەکی جیدی هەیە. لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆمپانیا بیانییەکان گرێبەست واژۆ کراوە. لە پرسی هەناردە کردنیشدا 12 وڵات داواکاریان کردووە بەڵام تا کاتێک کە بەرهەمی پێداویستی ناوخۆ دابین نەبێت ناتوانین لە بیری هەناردە کردندا ببین.

News Code 38055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =