فەڕەنسا هێزی تایبەتی سەربازی بۆ کوردستانی سووریا نارد

کاربەدەستێکی فەڕەنسی وێڕای پشت ڕاستکردنەوەی ھەبوونی ھێزە فەڕەنسییەکان لە باکووری سووریا، وتی ئـەو کارە بو ئـاسانکاری ھێڕشی سەربازی و ڕاوێژکاری بەڕێوەدەچێ.

بە ڕاپۆرتی هەواڵی مێھر نیوز بە گێڕانەۆە لە فڕانس پرێس، کاربەدەستێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ئـەوڕۆ پێنجشەممە ھەواری لە ھەناردە کردنی تاقمێک ھێزی تایبەت بۆ باشووری سووریا دا.

باس دەکرێ کە ناردنی ھێزە فەڕەنسییەکان بە مەبەستی ڕاوێژدان بە ھێزکانی سوریای دیمۆکرات بەڕێوە چۆو.

ئـەو کاربەدەستە بەبێ ئـەوەی کە تێبینی زیاتر بڵاو بکاتەوە وتیشی: ھێرشی نیزامی لە شاری مەنبەج لە قەراغی باکووری حەڵەب لە لایان تاقمێک وەڵاتان وەکوو فەڕەنسا لایانگری دەکرێ و ئـەو کارە شێوازیکی ئـاساییە بۆ ڕاوێژکاری.

فەڕەنسا تا ئێستا دانی بە ھەبوونی ١٥٠ ھێزی تایبەتی خۆی لە ھەرێمی کوردستان داناوە.

ھێزەکانی سووریای دیمۆکڕات لەو بەشە ھێزانەن کە ئـەمریکا پشتیوانیان لێ دەکات و لە باکووری مەنبەج، ئـەو شاڕە ئێستڕاتێژیکەی لە ژێر دەستی داعش دایەو وەکوو پردێکە نێوان سنووری تورکیا و ڕەقەی پێتەختی خۆناوی داعش لە  سووریا، ھەن.

فەڕەنسا بە تەواوی ٢٥٠٠ ھێزی تایبەتی ھەیە کە ٤٠٠ کەس لە وان لە ١٧ وەڵاتی دونیادا بڵاون.

ھەواڵی ناردنی ھێزی فەڕەنسی بۆ سووریا لە کاتێکدا بڵاو دبێتەوە کە وەزیری بەرگری ئـەو وەڵاتە ھەینی ڕابردوو وتی: یارمەتی ھێزە فەڕانسییەکان بۆ ھێرشەکانی سەر شاری مەنبەج یارمەتی ڕاوێژکاری و سەربازی لەخۆ دەگرێت.

News Code 3805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =