هێرشی سایبری کرایە سەر 200 کۆمپانیای ئەمریکی

کۆمپانیاکی ئەمنیەتی سایبری پشت ڕاستی کردەوە کە 200 کۆمپانیای ئەمریکی هێرشی سایبریان کراوەتە سەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، کۆمپانیای ئەمنیەتی سایبری "هانترس لبز" پشت راستی کردەوە کە نزیک بە 200 کۆمپانیای ئەمریکی هێرشی سایبریان کراوەتە سەر.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو کۆمپانیا، لە ئەو هێرشە سایبرییە نۆڵامێری " وی ئێس ئەی" کۆمپانیای کاسیا کە خزمەتگوزاری هەواڵگری و ئەمنیەتی بۆ کارگە بچووکەکان دەکرد، هێرشی کرایە سەر.

کۆمپانیای کاسیاش لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو ئەو کەسانە کە نۆڵامێری وی ئێس ئەی بەکار دەهێنن، کردووە تا ڕاگەیێندراوی دوایی ئاپەکەیان بکوژێننەوە.

مانگی ڕابردوو گرووپێکی هاکر هێرشی سایبری کردە سەر تۆڕی کۆمپیۆتەری کۆمپانیای کلۆنیال کە گەورەترین هێڵی بۆری گواستنەوەی سووتەمەنی لە ئەمریکایە و بە هۆیەوە گواستنەوەی بەنزین و گازاوڵی لە بەشێکی گەورە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا تووشی کێشە بوو.

کۆمپانیای کلۆنیال لە کۆتاییدا بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە ناچار بوو نزیل بە پێنج ملیۆن دۆلار باج بداتە باج گیرەکان.

News Code 38046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =