ئێران دوای گەمارۆکان بە زووترین کات دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕی نەوت

وەزیری نەوت سەبارەت بە گەڵاڵەی بابەتی گەڕانەوەی ئێران بۆ بازاڕی نەوت لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پلاس وتی: لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، نەوتی ئێران لە کورتترین کاتدا دەگەڕێتەوە بازاڕەکان؛ ئەوە بڕیاری فەرمی ئێمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شانا، بیژەن زەنگەنە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوای کۆتایی هاتنی هەژدەیەمین کۆبوونەوەی ئۆپێک پلاس لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: لە ئەو کۆبوونەوە هەڵوێستی ئێرانم ڕاگەیاند و جەختم کرد کە هەر بڕیارێک لە ئەو کۆبوونەوە بدرێت، کاریگەریەکی لە سەر بڕایری ئێمە نابێت. ئەوە بڕیاری فەرمی ئێمەیە کە هەر کات گەمارۆکان هەلبوەشێنەوە، لە کورتترین کاتدا و وەکوو جاران دەگەڕینەوە بازاڕەکان.

بە وگێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەژدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوت و وزەی بەرهەمهێنەرانی ئەندام و نا ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری ئۆپێک ناسراو بە ئۆپێک پلاس کە شەوی هەینی دەستی پێکرد و بێ ئەنجام مایەوە و بڕیار لەسەر بەرز کردنەوەی وردەوردەی بەرهەمهێنان بۆ 14 ی پووشپەڕ دواخرا.

News Code 38042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =