ئامانجە مەترسیدارەکانی تورکیا لە لەشکەرکێشی بۆ هەرێمی کوردستان

گۆڤاری ئۆپێن دیمۆکراسی ئامانج لە لەشکەرکێشی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بە بیانووی ڕووبەڕوو بوونەوەی پەکەکەی لاواز کردنەوەی سەروەریی عێراق و کۆنترۆڵی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە و بەدی هێنانی خەونەکانی ئەردۆغانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی گرووپەکانی ئاشتی خوازی مەسێحی، سوپای تورکیا دزەی کردووەتە نێو 40 کیلۆمەتر لە خاکی هەرێمی کوردستان. خولێکی نوێ لە هێرشی ئاسمانی و زەوینی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سەرەتاکانی 2020 ەوە دەستی پێکردووە و ئەنقەرە ئامانج لە ئەو هێرشانە کە هاوکات بووە لەگەڵ ڕووخانی دارستانەکان و چێ کردنی 41 بنکەی سەربازی، ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی پەکەکە ڕاگەیاندووە.

بەڵام گۆڤاری ئۆپێن دیمۆکراسی لە شرۆڤەیەکدا ئامانجەکانی تورکیا لە هێرشێ سەربازی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی خستووەتە بەر باسەوە و ڕووبەڕوو بوونەوەی پەکەکەی تەنیا بیانوویەک بۆ داگیر کردنی سەربازنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.

ئەو گۆڤارە هۆشداریی داوە کە تورکیا تا ئێستا ناوچە کوردنشینەکانی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و و ناوخۆی خاکی سووریای خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی توندەوە و هەوڵی پاکتاو کردنی کوردەکانی لە ئەو ناوچانە داوە. بە شێوەیەک کە لە هەندێک ناوچەی کوردنشینی سووریا، زۆربەی حەشیمەتی کوردەکان لە ئەو ناوچە ڕاو نراون.

ئەو گۆڤارە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستانی بەشێکی دیکە لە گەڵاڵەی تورکیا بۆ پەرتەوازە کردنی کوردەکان وەسف کردووە و نیسبەت بە پاشهاتەکانی کە هاوکات بووە لەگەڵ بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، هۆشداریی داوە.

ئۆپێن دیمۆکراسی سەرکوتی بەربڵاوی سیاسەتوانان و پارتە کوردییەکان لە تورکیا، هێرش بۆ سەر ناوچە کوردنشیەنەکانی سووریا لە ئەم ساڵانەی دوایی و پاڵپشتی لە دژبەرەکانی کوردی سووریا، داخستنی ئاو لەسەر کوردەکان و لە کۆتاییدا داگیرسانی ئاگری شەڕ لە هەرێمی کوردستانی زنجیرەیەک لە هەوڵە پلان بۆ دارێژراوەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ کردەیی کردنەوەی زیادەخوازیەکانی راگەیاندووە.

ئۆپێن دیمۆکراسی هۆکاری درێژەدانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە تورکیا، سووریا و عێراقی نووقاندنی چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ئەمریکا هەمبەر هەوڵە رووخێنەرەکانی ئەنقەرە وەسف کردووە. نووسەری ئەو شۆرڤەیە هۆشداریی داوە کە ئەگەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگری نەکات لە هەوڵە سەربازییەکانی تورکیا ناوچەکە جارێکی دیکە ئاژاوە بە خۆیەوە دەبینێت.

ئەو گۆڤارە شێوەی بەرەوڕوو بوونەوەی ناتۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێبەرانی ئەو رێکخراوە و هەروەها دیداری جۆبایدن لەگەڵ ئەردۆغانی سەبارەت بە پرسی کوردەکان هۆی نیگەرانی و جێێ داخ وەسف کردووە چونکوو کە بە نووسراوی ئەو کەسە، هیچ ئاماژەیەک نەدراوەتە سەر هەوڵە ڕووخێنەرەکانی تورکیا.

ئەو گۆڤارە گرینگتریم ئامانجی تورکیا لە ئاژاوە نانەوە و شەڕ لە هەرێمی کوردستان تێوەگلانی کوردەکان بە شەڕی ناوخۆییەوە وەسف کردووە. ئۆپێن دیمۆکراسی هۆکاری دروست بوونی بەستێنی شەڕی ناوخۆیی و مەترسیدار لە نێوان پارتی وەکوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم و هێزەکانی پەکەکەی گوشاری تورکیا لەسەر پارتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو پارتە لەگەڵ پەکەکە، شان بە شانی خۆی و هان دانی ئەو پارتە بۆ بچڕانی ڕێگا پێوەندییەکانی پەکەکە لەگەڵ کوردستانی سووریا وەسف کردووە.

ئەو گۆڤارە تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچە کوردنشیەکانی هەوڵ بۆ بووژانەوە ڕەوتی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا ڕاگەیاندووە.

News Code 38038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =