13836 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 127 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13836 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 127 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 84 هەزار و 516 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 232 هەزار و 696 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 902 هەزار و 140 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38036

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =