دەوڵەتی ئەمریکا بە توندی تورکیا و پەکەکە تۆمەتبار دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا تورکیا و پەکەکەی خستۆتە لیستێکەوە کە لە منداڵان وەکوو سەرباز کەڵک وەردەگرن و منداڵان چەکدار دەکەنەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە قاچاخی مرۆڤ، تورکیای بە کەم کاری لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ قاچاخی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە.

ئەمریکا هەروەها تورکیای تۆمەتبار کردووە کە لە گرووپە شۆڕشییەکان لە سووریا پشتیوانی دەکات کە لە منداڵان وەکوو سەرباز کەڵک وەربگرن.

لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە: گرووپەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان راپۆرتیان داوە کە دەوڵەتی تورکیا لە گرووپە چەکدارەکانی سووریا پشتیوانی دەکات و لە منداڵان وەکوو سەرباز کەڵک وەردەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ قاچاخی مرۆڤ، هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیای بە کەڵک وەرگرتنی سەربازی لە منداڵان تۆمەتبار دەکات.

News Code 38033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =