ناڕەزایەتی دژی چوونەدەرەوەی تورکیا لە "کۆنوانسیۆنی رێگری لە توندوتیژی دژی ژنان"

هەزاران کەس لە خەڵکی تورکیا لە رێگای بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە گەورەترین شارەکانی ئەم وڵاتە, دژایەتی خۆیان لە گەڵ چوونەدەرەوەی تورکیا لە "کۆنوانسیۆنی رێگری لە توندوتیژی دژی ژنان" راگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رۆیتێرز, کاتژمێرێک پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان چوونەدەرەوی تورکیا لەم کۆنوانسیۆنەی راگەیاند, هەزاران کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە دژی ئەم وتەی ئەردۆغانە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
شیاوی ئاماژەیە ئەم پەیمانە نێونەتەوەییە لە ژێر ناوی "کۆنوانسیۆنی رێگری لە توندوتیژی دژی ژنان" ساڵی ۲۰۱۱ لە گەورەترین شاری تورکیا واتا ئەستەمۆڵ بە مەبەستی رێگری لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان واژۆ کرا.
یەکێک لە ژنانی خۆپیشاندەر داکۆکی کرد: ئێمە بێدەنگ نابین ئێمە ناترسین ئێمە دەست لەم پەیمانە بەر نادەین.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە لە شارەکانی ئێزمیر و دیکەی شارە گەورەکانی ئەم وڵاتەش خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.

News Code 38028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =