کوژرانی دوو ئەندامی لاوی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی میت لە هەرێمی کوردستان

میت ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێک لە باکووری هەرێمی کوردستان دوو ئەندامی لاوی پەکەکە کوژران.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی هەواڵدەریی نەتەوەیی تورکیا میت ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێک لە باکووری هەرێمی کوردستان دوو ئەندامی لاوی پەکەکە کوژران.

میت بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: دوو ئەندامی پەکەکە بە ناوەکانی ماهیە ئاچیک و رووحا ڕاجعی کوشتووە.

ماهیە ئاچیک ناسراو بە ئادا ئیمرالی لە ساڵی 2014 و ڕووحا ڕاجع ناسراو بە ئەرکین ڕۆژاوا لە ساڵی 2015 چوونە ناو پارتی کرێکارانی کوردستانەوە. ماهیە شارۆمەندی تورکیا و ڕووحا شارۆمەندی سووریا بوو.

بە پێی هەواڵی سی ئێن ئێن بڕیار بوو ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای پەکەکە بڕۆن بۆ باشووری قەندیل و سلێمانی کە ئەم دوو کەسە بۆ لێکدانەوەی دۆخی ڕێگکە نێردرا بوون کە لە ناوچەی شارباژێری سلێمانی لە لایەن هێزەکانی میتەوە کوژران.

News Code 38010

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =