سزای زیندان بۆ ئەو رۆژنامەنووسەی لەسەر کوشتاری جزیر و شەرناخ نووسی

حەقی بولتان رۆژنامەنووسی خەڵکی دیاربەکر بە تاوانی بێ‌ڕێزی بە ئەردۆغان و داوود ئوغلوو حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی مێهر, حەقی بولتان رۆژنامەنووس بە تاوانی بێ‌ڕێزی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و ئەحمەد داوود ئوغلوو سەرۆک وەزیرانی پێشوو ۲ ساڵ و ۱۷ رۆژ زیندانی بەسەردا سەپا.
بە پێی هەواڵی ئورێنسل, روهات ئاکتاش بەرپرسی پێشووی رۆژنامەی ئازادیا وڵات لە شەڕدا بریندار بوو و کوژرا. حەقی بولتان لە ساڵی ۲۰۱٦ وتارێکی نووسی و لەوێدا ئەردۆغان و داوود ئوغلووی بەرپرسی کوژرانی ئاکتاش زانی.
ئەو لەم وتارەدا نووسیویە: کوشتارێکی دڕندانە لە شەرناخ رووی داوە. هێزە حکومییەکان بە فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بوونەتە بەرپرسی خاوێن‌کردنەوەی ناوچە. جەنایەتێک لە پێش چاوی هەموو جیهان رووی داوە. هێزەکان لە جزیر و شارەکانیتری کوردستان خەریکی کوشتنی خەڵکن و ئەردۆغان فەرمانی شاردنەوەیان دەداتە میدیاکان.
دادگای دیاربەکر, بولتانی بە تاوانی بێ‌ڕێزی بە ئەردۆغان بە ۲ ساڵ و ۱۷ رۆژ و بە تاوانی بێ‌ڕێزی بە داوود ئوغلوو بە ۱۰ مانگ بەندکران مەحکووم کرد.

News Code 38007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =