بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی لەندەن، تونی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش لە ئیتالیا ڕایگەیاند هێزە کورد- عەرەبەکانی سووریا 10000 چەکداری داعشیان لا زینداییە.
ناوبراو داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی کرد کە هاووڵاتیەکانی خۆیان کە چوونەتە ڕیزی داعشەوە و ئێستا لای هێزە کوردییەکان زیندانین، وەربگرنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دۆخەکەی نالەبار وەسف کردووە.
بلینکن زیادی کرد: ئەمریکا داوا لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئەندامانی هاوپەیمانی دەکات کە هاووڵاتیەکانی خۆیان کە چوونەتە ڕیزی داعشەوە، وەربگرنەوە و لێپرسینەوەیان لێبکەن یان هەوڵی دووبارە پەروەردە کردنەوەیان بدەن کە هاووڵاتیەکی ئاسایی بن.
بۆچوونی ئێوە