بە پیی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دۆچەڤێلە، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمان ئەمڕۆ دووشەمە هۆشداری دا کە گرووپی تیرۆریستی داعش خەریکە لە عێراق و سووریا ئەپەڕێتەوە.
هایکۆ ماس وێڕای ئاماژە بە زۆربوونەوەی چالاکی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ئەفغانستان و ئەفریقا، وتی: داعش لە عێراق و سووریا دەرکرا بەڵام نەبەزیوە.
ئەو هەروەها وتیشی: ئێمە لە ڕۆم بە ڕوونی و ئاشکرایی دەڵێین کە ئیزن نادەین تیرۆریستەکان تەنانەت لە ئەفریقاش هەنگاوێک بڕۆنە پێشەوە.
هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی بۆ باس و وتووێژ سەبارەت بە ستراتیژییەکانی بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم ئەمڕۆ دووشەمە لە ڕۆم کۆ دەبنەوە. وەزیرانی دەرەوەی 83 وڵاتی ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا و عێراق و هەروەها ئەفریقا و ئەفغانستان لێک ئەدەنەوە.
بۆچوونی ئێوە