دەرکردنی حوکمی سێدارە بۆ 9 تاوانباری جەنایەتی ئێسپایکێر

لقی ناوەندیی دادگای کەیفەری لە ناوەندی پێداچوونەوەی ئەلڕەسافە بۆ 9 تاوانباری کوشتاری خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی عێراق لە بنکەی ئاسمانی سپایکێر تکریت لە ساڵی 2014 حوکمی سێدارەیان دەرکرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ڕاگەیاندنی شۆرای باڵای دادی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: مەحکووم کراوانی جەنایەتی سپایکێر دانیان بە کوشتنی کەسانی بێ تاوان لە هاوینی 2014 بە پێی گەلاڵە تیرۆریستییەکان و داگیرکردنی پارێزگای سەلاحەدین لە لایەن داعشەوە نا.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: دادگا هۆکارەکانی مەحکووم کردنی ئەو کەسانەی لێک دایەوە و بە پێی مادەی 4ی یاسای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم حوکمی سیدارەی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد.

ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش لە سەردەمی داگیرکردنی پارێزگای سەلاحەدین لە هاوینی 2014، 1700 خوێندکاری کۆلێژی سەربازی عێراقییان لە شاری تکریت کوشت.

ئەندامانی داعش خوێندکارانیان گەمارۆ دا و پاشان قۆڵبەستیان کرد و لە تکریت هەمووی ئەو کەسانەیان کوشت. داعش وێنەی جەنایەتەکانی خۆی لە ماڵپەڕەکانی تایبەتی خۆیان بڵاو کردەوە.

News Code 37979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =