تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە

هەواڵنێرێکی ئەمریکیی ڕایگەیاندووە حکوومەتی تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، لیندزی ئێسنەل هەواڵنێری ئەمریکیی بە بڵاو کردنەوەی کارتێکی نەتەوەیی تورکیا بە ناوی منار ئەلشامی ڕایگەیاندووە ئەم کەسە فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەیە.

ئەو لە تویتەرێکدا نووسیویە: لە حاڵێکدا کە تورکیا دەیەوێ پەنابەرە سوورییەکان بۆ سووریا بگەڕێنێتەوە، ژمارەیەک پەنابەری سووری بە هۆکاری نادیار شارۆمەندیی تورکیایان وەرگرتووە. یەکێک لەوانە کەسێک بە ناوی منار ئەلشامییە.

بە پێی هەواڵی SOL ئەم کەسە بە ناوی ئەجناد ئەلشام یان منار ئەلشامی بە نازناوی ئەبوو حەمزە، فەرماندەیەکی ئەلقاعیدەیە کە پێشتریش شارۆمەندیی ئوکراینی وەرگرتووە و ئێستاش وەکوو شارۆمەندی تورکیا وەرگیراوە.

News Code 37968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =