بە پێی هەواڵی مێهر، فەرزین رەزاعی لەم بارەوە وتی: ئێستا 234 نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە سنە بە 145 کەسەوە زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی هەیە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە 37 نەخۆش لە بەشی چاودێری تایبەت دان، وتیشی: لە سەرەتای تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتۆتە هەزار و 364 کەس.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 548 کەس لە سنە، 250 کەس لە سەقز، 106 کەس لە قوروە، 79 کەس لە کامیاران، 106 کەس لە بانە، 77 کەس لە دیواندەرە، 61 کەس لە بیجاڕ، 114 کەس لە مەریوان، 20 کەس لە دێولان و 3 کەس لە سەوڵاوا بە هۆی ئەم نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە.
بۆچوونی ئێوە