ریفراندۆم بووە هۆی لە دەستدانی دۆستەکانمان/ هەنگاوی داهاتوومان بەرەو بەغدایە

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەینێت: ئەو بناغە تۆكمەی لە ڕابردوودا لەگەڵ حكومەتی عێراق پێكەوەمان نابوو، بەهۆی رێفراندۆمەوە پاشەكشەی كرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له‌ په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له‌ پەیجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاند: قەوارەی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدایه‌ و نەیارەكانی میللەتەكەمان سوودیان لە ناكۆكی ناوخۆی لایەنە سیاسییەكان وەرگرتووە.
هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی: بە ئەنجامدانی هاوپەیمانێتی گۆڕان و یەكێتی بەشێك لە میللەتەكەمان یەكڕیز كردووە، چاوەڕواندەكەین چەتری كۆكەرەوەی هەرێمی كوردستان بێت.
باسی لەوەشكرد، لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە و ئەو لێكەوتانەی دوای ڕیفراندۆمەوە هات، پاشەكشەیەكی خۆمان لە ڕووی پەیوەندیەكانمان و لەدەستدانی دۆستەكانمان، وە ئەو بناغە تۆكمەی لە ڕابردوودا لەگەڵ حكومەتی عێراق پێكەوەمان نابوو لەدوای ڕیفراندۆم پاشەكشەی زۆرمان كردووە.
لەبارەی هەنگاوی داهاتویانەوە وتی: ئێمە هەنگاوەكانمان بەرەو بەغدایەو باوەڕمان وایە دەبێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین، ناكرێت لەگەڵ دەرودراوسێ دۆستبین و لەگەل حكومەتی بەغدا پەیوەندیمان باش نەبێت، لەكاتێكدا بەپێی دەستوری عێراق مافەكانمان دیاریكراوە.

ئاماژەی بەوەكرد، نەیانشاردووەتەوە لە هەموو ئەو قسانەی كردووەیانە وتویانە كلیلی چارەسەری كێشەكان لە بەغدا یەو بە گفتوگۆ دەتوانن چارەسەری بكەن، وتیشی: لەماوەكانی ڕابردوو بە دوركەوتنەوەمان لە بەغدا زۆرترین زیانمان لە میللەتەكامان دا لە بابەتی موچە و بودجە و ئێستاش باجەكەی دەدەین.

لە بارەی فراوانكردنی هاوپەیمانی كوردستانیەوە وتی: خەڵكی تریش ئامادەیی نیشانداوە لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیەكەوە بكەن، ئەگەر كورد بەیەكەوە بێت ڕۆڵی یەكلاكەرەوەمان دەبێت بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران و پۆستەكانی تر، هەروەها گەڕانەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی ڕیفراندۆمەوە لە دەستیان داوە.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار باسی لەوەكرد، پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد گرنگە بەلای یەكێتیەوە ئەو پۆستە گرنگە بۆ كورد بمێنێتەوە، دەبێت كوردیش یەك دەنگبێت بۆئەوەی ئەو پۆستە لە دەستی كوردا بمێنێتەوە، وەكو یەكێتی شەڕی لەسەر دەكەن ئەو پۆستە بۆ كورد و لەناو كورددا بۆ یەكێتی بێت.

لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتیەكدا دەربارەی دژایەتی كردنی پارتی هاوسەرۆكی یەكێتی ڕوونیكردەوە: پارتی بای خۆی خزمەتی كردووە و بای خۆی گرفتیشی دروستكردووە، دژی سیاسیەتی تاكڕەوانەی پارتیم، بەڵام ناكۆكی یەكێتی و گۆڕان وایكردبوو پارتی تاكڕەوانە و سەربەخۆ بڕیاربدات، پارتی دەبێت بیشزانێت كە خوێنمان داوە و خەباتمان كردووە و دەبێت خوێندنەوەی هەبێت، پارتی ناكرێت چیتر تاكڕەوانە بڕیار لەسەر چارەنوسی ئەم میللەتە بدات، ئەگەر لە ڕابردوودا زەفەری بە لاوازی یەكێتی و ناكۆكی بردبێت ئەوا دەبێت لەمەولا بەجۆرێكی تر مامەڵە بكات و بڕیارمانداوە ئەو تاكڕەوییە قبوڵنەكەین كە بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.

News Code 37951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha