8 بەرهەمی تەکنیکی ستراتیژیک لە بواری ئابووری دیجیتاڵ ڕوونوێنی کرا

بە ئامادە بوونی جێگری زانستی و تەکنۆلۆژی سەرۆک کۆمار، لە 8 بەرهەمی تەکنیکی ستراتیژیک لە بواری ئابووری دیجیتاڵ ڕوونوێنی کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سۆرینا سەتاری لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەم بەرهەمانەدا وتی: ئەو کۆمپانیایانە کە لە بواری تەکنۆلۆژیدا کار و چالاکی دەکەن، کاری گەورە بەڕێوە دەبەن و دەبێ پشتیوانییان لێ بکرێت.

ئەو وتیشی: تەنیا کار کردن لەم بوارە بەس نییە و دەبێ بە پێی فەرهەنگ و سونەتی ئێرانی ئەو زانستانە خۆجەیی بکرێنەوە. ئێستا گەورەترین کۆمپانیای ژیری دەستکردی ناوچە لە ئێرانە و توانیویانە بەرهەمی خۆیان لە بازاڕە نێونەتەوەییەکاندا بخەنە بەردەست.

پەرویز کەریمی سکرێتری بنکەی فەرهەنگ سازی ئابووریی زانست بنەماش لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: لە بواری ژیری دەستکرد و ئینتەرنەتی شتومەکەکان توانای زۆرمان هەیە و لە بواری ژیری دەستکردیشدا پلەی 18ی جیهانمان هەیە.

لەم ڕێوڕەسمەدا بەرهەمی تەکنۆلۆژیک وەکوو ئەپلیکەیشن، پاکیجی نەرم ئامێری جیهازات، پلەتفۆرم، تاقیگای ڕاستییەکان و پەیکەرەی وتووێژی ڕۆژانەی زمانی فارسی و ... لەم ڕێوڕەسمەدا ڕوونوێنی کرا.

News Code 37949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =