زانکۆی کوردستان لە ریزی سەرترین زانکۆ گەنجەکانی جیهان

لە نوێترین ڕیزبەندیی سیستەمی تایمز بۆ زانکۆ گەنجەکانی جیهان لە 2021، زانکۆی کوردستان پلەی 165ی بە دەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سیستەمی ڕیزبەندیی تایمز زانکۆ گەنجەکانی دونیا بە گوێرەی ئەرکی سەرەکییان کە بریتییە لە فێرکاری، توێژینەوە، گواستنەوەی زانیاری و ڕوانگەی نێودەوڵەتی هەڵدەسەنگێنێ.

زانکۆی کوردستان بە بەراورد لە گەڵ ساڵی پێشوو کە پلەی 300-251ی بەدەست هێنا بوو، ئەمساڵ بە پلەی 165 پێگەی خۆی لە نێو زانکۆ گەنجەکانی جیهاندا بەرز کردەوە. هەروەها زانکۆی کوردستان لە نێو زانکۆ گشتگیرەکانی ئێرانیشدا پلەی 4ی بەدەست هێناوە.

زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنەکانی ئەم دواییانەی سیستەمی تایمزدا پلەی 800-601 لە ئاستی جیهان و پلەی 133 لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی ئاسیا و لە سیستەمی ڕیزبەندی شانگهایدا پلەی 400-301ی لە بواری زانستە کشتوکاڵییەکان بەدەست هێناوە.

News Code 37946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha