مستەفا کازمی: حەشد شەعبی تیرۆریزمی تەکفیری تێکشکاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ڕژەی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە بۆنەی حەوتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەم گرووپە، وتی: ئێوە تیرۆریزمی تەکفیریتان تێکشکاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی ئەمڕۆ شەمە لە ڕێوڕەسمی ڕژەی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی، وتی: حەشدی شەعبی ڕۆڵەی عێراقە بە ئەوانەوە عێراق پێگەی مێژوویی خۆی دەدۆزێتەوە.

جەختیشی کرد کە ئەمڕۆ ڕاسپاردەیی زۆر گەورە لە بەردەم هێزەکانی حەشدی شەعبی هەیە.

کازمی وتیشی: پێویستە کە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکەین بۆ گیانفیدایی و پاڵەوانێتیان .

ئایەتوڵڵا سیستانی بە فەتوای مێژوویی خۆیان لە ڕێککەوتی 13ی ژوئەنی 2014 فەرمانی دا بە دروست بوونی هێزێکی جەماوەری لە عێراق بۆ بەرەنگاریی داعش.

News Code 37941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha