هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا/دەستگیری چەند فەلەستینی

سەربازانی ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی وێڕای هێرش بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژاوا ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەوم، زنجیرە هەوڵە دوژمنانەکانی ئیسرائیل لە دژی هاووڵاتیانی فەلەستینی لە ناوچە داگیرکراوەکان هەر درێژەی هەیە. سەربازانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژاوا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوای هێرشی بەربڵاوی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا، پێکدادانێکی توند لە نێوان ئەوان و هاووڵاتیانی فەلەستینی هاتە ئاراوە. مێدیا کان ڕایانگەیاند کە زایۆنییەکان لە گوللەی جەنگی دژی فەلەستینییەکان کەڵکیان وەرگرتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی شایەت حاڵان، سەربازانی ئیسرائیلی لە ڕەوتی هێرش بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی فەلەستینیان بە بێ هیچ تاوانێک دەستگیر کرد. هەوڵە دوژمنانەکانی ئیسرائیلییەکان لە حاڵێکدایە کە پێشتر گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بەیاننامەیەکیان لە هۆشداریی بە هەوڵە هاندەرانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دەرکردووە.

ئەو گرووپانە لە بەیاننامەکەیاندا هێناویانە: هۆشداریی دەدەینە دوژمنی زایۆنی کە دەستمان هێشتا لەسەر پەلەپیتکەیە. گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین هەروەها ڕایانگەیاند: فەلەستینییەکان بە تایبەتی لە کەرتی ڕۆژاوا ئەبێ لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل، ئاستی پێکدادانی خۆیان لە گەڵ ئەو ڕژێمە بەرز بکەنەوە.

News Code 37929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =