ناوی چەند هۆکارێکی تیرۆری شەهید سولەیمان ئاشکرا کرا

بەرپرسانی واشنتۆن ڕایانگەیاند کە وەردگێڕێکی ژنی ئەمریکی ناوی چەند هۆکاری تیرۆری شەهید سولەیمانیی لای کەسێکی پێوەندیدار بە حزبوڵڵای لوبنانەوە دەرخستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی جەدید، دادگایەکی لە ئەمریکا وەرگێڕێکی ژنی ئەمریکیی بە ناوی "مریەم تاها تامپسۆن" ی بە 23 ساڵ زیندانی سزا دا. دەوترێت کە ئەو ژنە پێشتر کاری بۆ پێنتاگۆن کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە ئەو وەرگێڕە ناوی هەندیک لە هۆکارەکانی تیرۆری شەهید سولەیمانیی لای کەسێکی پێوەندیدار بە حزبوڵڵاوە درکاندووە. دەوترێت کە ناوبراو ناوی ژمارەیەک لە سیخوڕە ئەمریکییەکان کە لە عێراقن، لای ئەو کەسە ئاشكرا کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: مریەم تاها تامپسۆن لای دادستێنی گشتی دانی بە تاوانەکانی خۆی داناوە. ناوبراو تۆمەتەکانی قبووڵ کردووە. ناوبراو دانی پێداناوە کە هەواڵی سەربازیی نهێنیی لای ئەو کەسە پێوەندیدارەی حزبوڵڵا ئاشکرا کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا جان دیمرز بەرپرسی کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی لە وەزرارەتی دەرەوەی ئەریکاش جەختی کردووە: تامپسۆن هەوڵێکی مەترسیداری ئەنجام داوە و هەر بۆیە بە 23 ساڵ زیندانی سزا دراوە. ناوبراو ناوی 8 کەسی هاوپەیوەند بە تیرۆری فەرماندەی فەیلەقی قودس ئاشكرا کردووە.

News Code 37928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =