ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕۆژانی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دەکوتێت

سەرۆکی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکان لە کوتانی سەرەی یەکەمی پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکان وتی: ڕێبەری باڵا جەختی تایبەتیان لەسەر کوتانی ڤاکسینی ئێرانی هەیە. ئەو پێکوتە ئەنجامی هەوڵی لێکۆڵەرانی گەنجی ئێرانییە و لە ئاستێکی بەرزدا لەش لەش لە بەرانبەر نەخۆشیەکە دەپارێزێت.

مەرەندی بە وتنی ئەوەی کە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هەمان سەرەتای قەیرانی کۆرۆناوە کێشەیەکیان بۆ کوتانی پێکوتە نەبوو، زیادی کرد: ناوبراو دوو مەرجی گرینگی بۆ کوتانی ڤاکسین هەبوو؛ یەکەمیان ئەوەی کە کوتانی ڤاکسینەکەی وەکوو کەسانی ئاسایی بە پێی تەمەن بێت. دووهەم ئەوەی کە بەس ڤاکسینی ئێران بەکار دەهێنێت. هەر بۆیە کاتێک کە کوتانی چینی سەروو 80 ساڵ دەستی پێکرد، ئەوان لە کوتانی ڤاکسینی بیانی خۆیان بوارد و چاوەڕوانی پێکوتەی ئێرانی بوون.

News Code 37909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =