یارمەتی 3.5 ملیار یۆرۆیی ئەورووپا بۆ تورکیا بە مەبەستی پاراستنی پەنابەران

ڕێبەرانی یەکیەتی ئەورووپا لە تەرخان کردنی یارمەتی 3.5 ملیار یۆرۆیی بە تورکیا بە مەبەستی پاراستنی 4 ملیۆن پەنابەری دانیشتووی ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەیلی سەباح، ڕێبەرانی یەکیەتی ئەورووپا لە تەرخان کردنی یارمەتی 3.5 ملیار یۆرۆیی بە تورکیا بە مەبەستی پاراستنی 4 ملیۆن پەنابەری دانیشتووی ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.

بە پێی ئەم هەواڵە یەکیەتی ئەوروپا بڕیارە 5.77 ملیار یۆرۆ بۆ وڵاتانی تورکیا، ئوردۆن، لوبنان و سووریا بە مەبەستی یارمەتی مرۆڤ دۆستانە و ڕێگری لە هاتنی کۆچبەران بۆ سنوورەکانی یەکیەتی ئەورووپا تەرخان بکات.

دەوڵەتی تورکیا دەڵێت: ئەم وڵاتە ئێستا میوانداری 4 ملیۆن پەنابەری سوورییە و تا ئێستا زیاتر لە 40 ملیار یۆرۆ تێچووی بۆ ئەم ولاتە بووە.

شیاوی ئاماژەیە "ئوروزلا فوندر لاین" سەرۆکی کۆمیسیونی ئەورووپا ڕۆژی پێشوو وتی: یەکیەتی ئەورووپا دەبێ ڕێککەوتننامەکانی خۆی سەبارەت بە پەنابەران نوێ بکاتەوە.

"ئیلوا یوهانسون" کۆمیسێری سویدی بەشی کۆچبەریی کۆمیسیونی ئەورووپا لە 15ی جۆزەردان باسی بەرنامە نوێیەکانی یەکیەتی ئەوروپا بۆ بەرەنگاری لە گەڵ هاتنی پەنابەرانی کرد و وتی: کێشەی نوێی کۆچبەری لە مانگەکان و حەوتەکانی داهاتوو بۆ ئەوروپا لە ئارا دایە و یەکیەتی ئەورووپا دەبێ خۆی بپارێزێت.

News Code 37907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =