هێزەکانی حەشدی شەعبی قەسابی داعشیان کوشت

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای دیالە توانیان یەکێک لە سەرکردەکانی داعش ناسراو بە قەسابی داعش بکوژن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، زنجیرە ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆریستی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق درێژەی هەیە. هێزەکانی حەشدی شەعبی لەم دواییەدا ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی تەکفیرییەکان لە دیالە ڕێکخستووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی مۆڵگەی پاشماوەکانی داعشیان لە دەڤەری ناوچەی مقدادیە هەڵکەوتوو لە دیالە کردووەتە ئامانج. لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا، ژمارەیەک لە داعشییەکان دەستگیر کراون.

لە هەمان پێوەندیدا، سادق حسێنی وتەبێکی میحوەری دیالە لە حەشدی شەعبی وتی: هێزەکانی حەشد لە ئۆپراسیۆنی خۆیاندا لە دەڤەری مقدادیە توانیان ئۆسامە ناحر لە سەرکردەکانی داعش کە بە قەسابی داعش ناسرابوو، بکوژن.

News Code 37880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha